بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕاگەیاندووە، ئۆکراینا پلانێکی هەموارکراوی بۆ واشنتن ناردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا، دەشڵێن لەم پلانە نوێیەدا دیدگای ئۆکرانیا لەبەرچاو گیراوە و پێشنیازێکی دیکەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەرپرسانی ئۆکرانیا هیچ وردەکارییەکیان لەسەر ناوەڕۆکی پێشنیازەکە نەخستووەتەڕوو، بەڵام دەڵێن چاوەڕێی وەڵام و کاردانەوەی لایەنی ئەمریکین.
هاوکات، ترەمپ ماوەیەکە فشاری زۆری لەسەر ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە پلانەکەی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا.
