هەندێك نیشانە هەیە لە منداڵاندا دەردەكەوێت كە دایك و باوك پێویستە بە جدی وەری بگرن و سەردانی پزیشك بكەن لەوانیش :
- منداڵەكە میز كەم بكات.
- بۆنی ناخۆشی میزەكەی.
- دواكەوتنی گەشەی منداڵەكە.
- بوونی ئازاری سك ناو بە ناو.
- قەبزی.
- بوونی تا، چونكە لە (30%) ی ئەو منداڵانەی توشی تا دەبن پەیوەندی بە كێشەی میزەڵدان هەیەو كاریگەری نەرێنی بەجێدەهێڵێت لەسەر گورچیلە لە داهاتوودا، دەبێت ئەم هۆكارانە بەدواداچوونی بۆ بكرێت كە رەنگە بەهۆی یەكێك لە مانەوە بێت :
- گەرانەوەی میز بۆ گورچیلە.
- بوونی كێشەی زگماكی لە میزەڵدان و جۆگەی میز یاخود لە گورچیلەكاندا، كە ئەمەش دیاری كردنی لە قۆناغی سەرەتاكاندا باشترەو ئاسانكاری دەكات بۆ زوو چارەسەر كردنی.
(د. دڵشاد حەمە خورشید – پسپۆر لە نەشتەرگەری گورچیلە)
