بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 2025/11/30 لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 1,733 نەخۆش سەردانیان كردووە.
تەندروستی سلێمانی ڕوونیشیکردەوە کە لەو ژمارەیە 235 نەخۆش داخڵ كراون و 15 نەخۆش سەردانیان كردوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی.
ئەوەشی خستەڕوو کە مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 45 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 238 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 200 هەناوبینی كۆڵۆن و 45 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 9 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا 85 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 25 دەركردنی زەرداوی جگەر لەڕێی پێستەوە ئەنجام دراوە ، هەروەها 61 تیشك و 57 سۆنەر ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 596 نەخۆش كراوە.
