شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت مەترسی وشکەساڵی نەماوە
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، رایگەیاند: کاریگەریی شەپۆلی دەریای سوور بەتەواوی لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات تەنیا چڕبوونەوەی هەوری ناوخۆیی هەیە لەهەندێک شوێندا.
دەشڵێت، لە زۆر شوێن دوو هێندەی ساڵی رابردوو ئەم کاتە باران باریوە و لەهەندێک شوێن تەنیا لەم چەند رۆژەدا هێندەی ساڵی رابردوو باران باریوە کە ئەمەش دڵخۆشکەرە و دەتوانین بڵێین مەترسیی وشکە ساڵی لەسەر ناوچەکانمان نەماوە.
سەبارەت بەکەش و هەوای رۆژانی داهاتوو ئاماژەی بەوەکرد بارستە هەوایەکی سارد بەرێوەیە و پلەی گەرمی زیاتر دادەبەزێت.
