Apora Logo

كەشناسی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاوكردەوە

كەشناسی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاوكردەوە

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان هەور و هەندێ كات نیمچە هەور دەبێت، سبەینێش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمە باران لە هەندێ كاتدا هەیە.

10/12/2025

بە گوێرەی راپۆرتی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان هەور و هەندێ كات نیمچە هەور دەبێت كاریگەری شەپۆلی بارانبارینیش بەرەو كۆتای دەچێت، بەڵام ناجێگیری كەش هەندێ جار چالاک دەبێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و بەشێک لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەگەری كەمێك باران لەسەنتەری پارێزگای هەولێر و بەشێك لە سنووری پارێزگای دهۆک لەكاتی جیاجیا هەبێت .

 

ڕاشییگەیاندوە، كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لەكاتەكانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە كۆتای دێت ئەوەی دەمێنێتەوە ئەگەری نمە بارانە لە سەر ناوچە جیاوازەکان.

 

سەبارەت بە كەشی سبەی پێنجشەممە ئاماژە بەوەدراوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمە باران لە هەندێ كاتدا هەیە، بەگشتی كەشەكە تا ڕادەیەك جێگیرە جگە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان هەندێ كات نمە بارانی دەبێت و پلەكانی گەرما  كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.



;