ئەمڕۆ چوارشەممە (10ی کانونی یەکەمی 2025)، نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ ئاڕاستەکردووە، هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هاوکاری و پشتیوانی پێشکەش بکەن، وە وەزارەتی داراییش بڕە پارەیەکی فریاگوزاری تەرخان بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕێنماییە "بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییە فریاگوزارییەکان دێت کە پێویستیان بە گەلەکەمان هەیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لە ئەنجامی ئەو بارودۆخە سەختەی کەشوهەوا کە بووە هۆی دروستبوونی شەپۆلی لافاوێکی توند".
