Apora Logo

بەپێی هەندێک مەرج، زێلێنسکی ئامادەیە لە ماوەی 60 بۆ 90 ڕۆژدا هەڵبژاردن ئەنجام بدات

بەپێی هەندێک مەرج، زێلێنسکی ئامادەیە لە ماوەی 60 بۆ 90 ڕۆژدا هەڵبژاردن ئەنجام بدات

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئامادەیە لە ماوەی 60 بۆ 90 ڕۆژدا هەڵبژاردن ئەنجامبدات، ئەگەر ئەمریکا و ئەوروپا بتوانن ئاسایشی پێویست بۆ دەنگدانەکە گەرەنتی بکەن.

10/12/2025

بەپێی ئاژانسی ئینتەرفاکس ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، ئمادەیی ووڵاتەكەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەربڕیوە، راشیگەیاندووە" ئیرادە و ئامادەیی شەخسیم هەیە" یبۆ ئەم كارە.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئۆکرانیا دەبێت، هەروەها داوای لە ئەندامانی بلۆکە پەرلەمانیەکەی کرد هەموارکردنەوەی پێویست ئامادەبکەن.


یاسای سەربازی ئۆکرانیا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی و ناوخۆیی قەدەغە دەکات.


لە کاتێکدا یاساکە خۆی دەتوانرێت هەموار بکرێتەوە، دەستوور تەنها ڕێگە دەدات هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت دوای هەڵگرتنی یاسای سەربازی , هەروەها هەموارکردنەوەی دەستوور لە کاتی جەنگدا قەدەغە دەکات.


 لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا لە مانگی شوباتی 2022 تا ئێستا هیچ هەڵبژاردنێک لە ئۆکرانیا ئەنجام نەدراوە، خولی ئاسایی زێلێنسکی لە مانگی ئایاری 2024 کۆتایی هات، لە هەمان کاتدا خولی پەرلەمانیش لە مانگی ئابی 2024 کۆتایی هات.


بڕیار بوو لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەمی 2025 هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجام بدرێت.



;