Apora Logo

تۆنی بلێر لە ئەنجومەنی ئاشتی غەززە دوورخرایەوە

تۆنی بلێر لە ئەنجومەنی ئاشتی غەززە دوورخرایەوە

رۆژنامەیەکی بەریتانی: بەهۆی ناڕەزایەتی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، تۆنی بلێر لە ئەنجومەنی ئاشتی غەززە دوورخرایەوە

9/12/2025

رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ئاشکرای کردوە، تۆنی بلێر دورخراوەتەوە لە کاندید بوون بۆ ئەنجومەنی ئاشتی غەززە، ئەمەش دوای ئەودێت، کە ناوبراو تاکە کەس بوو سەرەتا بۆ ئەندامێتی دەستنیشانکرا، کاتێک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا پلانە 20 خاڵیەکەی خۆی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس خستەڕوو.

رۆژنامە بەریتانییەکە بڵاویکردووەتەوە، بلێر ئەو پلانەی ئەوکاتی ترەمپی بە پلانێکی  "بوێر و زیرەکانە" وەسف کردووە و رایگەیاندوە؛  بە دڵخۆشیەوە پەیوەندی بە ئەنجومەنەکەوە دەکات، کە سەرۆکی ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکات.

دوای دەستنیشانکردنی تۆن بلێر بۆ ئەو پۆستە، ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دژی بەشداریکردنی ئەو بوون، بەشێکی هۆکارەکەش بۆ خراپی ناوبانگی تۆنی بلێر دەگەڕێتەوە، کە پاڵپشتییەکی بەهێزی ئەو لەشکرکێشیەی ئەمریکا دەکرد بۆ سەر عیراق لە ساڵی 2003دا.

رۆژنامە بەریاتانییەکە، لە زاری یەکێک لە هاوپەیمانەکانی بلێرەوە رایگەیاندووە، کە سەرۆک وەزیرانی پێشوو ئەندامی ئەنجومەنی ئاشتی نابێت و جەختیشیکردوەتەوە لەوەی ئەنجومەنەکە لە سەرکردەکانی ئێستای جیهان پێکدێت،بەڵام ئەنجومەنێکی جێبەجێکاری بچووکتر لەژێر دەستی تۆنی بلێردا دەبێت.

سەرچاوەکە ئەوەشیخستوەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت بلێر ئەندامی دەستەی کارگێڕی بێت، لەگەڵ جارێد کوشنەر، زاوای ترەمپ و ستیڤ ویتکۆف، راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی عەرەبی و رۆژئاوایی.


;