وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هیام یاسری وەزیری پەیوەندییەكان دەسەڵاتی خۆی بەكارهێناوە و بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی جێبەجێ كردووە، بۆ قەدەغەكردنی ئەو یارییە لە ناوخۆی عیراق.
راشیگەیاندووە، بڕیارەكە بۆ پاراستنی بەها خێزانی و كۆمەڵایەتییەكانی عیراقە، چونكە كاریگەری نەرێنی دروست دەكرد و ناكۆكی نێوان هاوسەرانی زیاد كردبوو، بە تایبەتیش كە لە یارییەكەدا گرەو دەكرا و رەفتاری مەترسیدار و قبوڵنەكراوی لێدەكەوتەوە.
راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەیوەندییەكان ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارەكە دوای بەدواداچوونی ورد بووە و بوونی چاتی تایبەتیش یارییەكەی مەترسیدارتر كردووە، كە رێگەی پەیوەندی راستەوخۆی دەدا، سەرباری بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاو و دروستكردنی هەڕەشە و قۆستنەوەی لایەنی سێكسی و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری خێزان.
