1. وەرزش نەكردن و كەم بوونەوەی جووڵە : سەرماو دابەزینی پلەی گەرما دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی ئارەزووی وەرزش و ڕێگەگرتن لە چاڵاكیە وەرزشیەكانی وەك ڕۆیشتن بەپێ و مەلەكردن و پایسكیل سواری، لە هەمان كاتدا مانەوە لە ماڵەوە بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی خواردنی بڕێكی زۆر لە خۆراك. 2. تووشبوون بە خەمۆكی وەرزی زستان : وەرزی زستان لە كۆمەڵێك كەس بە تێكچوونی میزاج و دڵتەنگی و زیاد بوونی دڵەڕاوكێ و كێشەی دەروونی ناسراوە ئەمەش پاڵ بە هەندێ كەسەوە دەنێت زیاتر پەنا بۆ زۆر خواردنی شیرینی بەرن وەك نەستەلەو ئیشی هەویر. 3. تێكچوونی ئاستی هۆرمۆنەكان : بە تایبەت لەگەڵ هەڵكشانی تەمەن وەك نزم بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خانمان و تێستیڕۆن لە پیاوان، هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین كە لێپرسراوە لە ڕێكخستنی سەعاتی بایۆلۆژی جەستەو كۆنتڕۆڵ كردنی جەستە. 4. خواردنی بڕێكی زیاتر لە خۆراك : دوورو دێژی شەوگار دەبێتە هۆی زۆر خواردن بەهۆی بێزاری و مەلەلەوە، هەروەها هەستكردن بە سەرما ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی ئیشتیها بە مەبەستی گەرم بوونەوەی لەش، جگە لەوەی خواردن لە كاتی سەرما تاموچێژی خۆشترە، هەروەها لە كوردستان زیاتر ئەو خواردنانە دەخورێت كە بڕێكی زۆر وزەیان تێدایە وەك سەروپێ، نۆكاوی پڕ چەوری و دوگ و بەز، محەلەبی، كاستەر، جۆرەكانی شیرینی. 5. نەخواردنەوەی بڕی پێویست لەئاو، چونكە لە كەشی سارد كەمتر هەست بە تینوویەتی دەكرێت، لە هەمان كاتدا نەخواردنی بڕی پێویست لە سەوزەو میوە كە دەوڵەمەندن بە ئاو. (د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)
