ڤۆلۆدیمێر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، تەنانەت بیریش لە دەستبەرداربوون لە خاکەکەمان ناکەینەوە، هیچ یاسا و دەستوورێک ئەمە قبوڵ ناکات، نە یاسای ئۆکرانیا، نە دەستوورەکەمان، نە یاسا نێودەوڵەتییەکان.
وتیشی، ئەمریکا هەوڵدەدات رێککەوتن بێنێتەکایەوە، روسیاش پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەبێت دەستبەرداری خاکەکەمان بین، بەڵام ئێمە ئەمەمان ناوێت و شەڕی بۆ دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە تا ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، وەڵامی پێشنیازی “ئاشتی”ـی ئەمریکا بدەنەوە.
