Apora Logo

ئاڵدار خەلیل: ئەوەی لە سوریا گۆڕاوە تەنها ناوی ئەوانەیە كە لە حكومەتن

ئاڵدار خەلیل: ئەوەی لە سوریا گۆڕاوە تەنها ناوی ئەوانەیە كە لە حكومەتن

چۆن چاوەڕوانی دەرئەنجامێكی جیاواز لە حكومەتی راگوزەر بكەین، لە كاتێكدا هەمان شێوازەكانی دەسەڵاتی پێشوو پەیڕەو دەكات

9/12/2025

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "الیوم"  ڕایگەیاند:   ئەگەر لەگەڵ حكومەتی راگوزەر سەبارەت بە سیستەمی حوكمڕانی لە سوریا رێكنەكەوین، پێویستە ریفراندۆمێكی لە سەرتاسەری وڵات ئەنجام بدەین و  ئێمە ئامادەین بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە سوریا لەبارەی سیستەمی حوكمڕانی.

ووتیشی: چۆن چاوەڕوانی دەرئەنجامێكی جیاواز لە حكومەتی راگوزەر بكەین، لە كاتێكدا هەمان شێوازەكانی دەسەڵاتی پێشوو پەیڕەو دەكات كە بەشار ئەسەد تا ڕادەیەك ئامادەبوو دان بە ناسنامەی كوردا بنێت لە سوریا.

ئەوەشی خستەڕوو: هیچ ئاماژەیەك لە ئارادانییە نییە حكومەتی راگوزەر تەنانەت پرسی كورد قبوڵ بكات، پەیامێكمان بۆ شەرع نارد سەبارەت بە پێشوازیكردن لە وەفدی كوردی كە من ئەندامم تیایدا، بەڵام تا ئەمڕۆش وەڵامی نەداوەتەوە.

جەختیشیكردەوە: حكومەتی راگوزەر بەردەوامە لە سیاسەتی نكۆڵیكردنی بوونی كورد و ئەگەر حكومەتی راگوزەر لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بێت، دەڕوخێت یان دەبێت دیكتاتۆرییەت و ئەوەی لە سوریا گۆڕاوە تەنها ناوی ئەوانەیە لە حكومەتن.



;