Apora Logo

بارانی بەهێز بەڕێوەیە

بارانی بەهێز بەڕێوەیە

کەشناسێک هۆشداری هەورە بروسکەی توند و تەرە و بارانی بەهێز دەدات

8/12/2025


ئاراس جەبار، دووشەممە ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بڵاویکردەوە'' لە ئێستادا لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین بارستە هەورێکی سوپەرسێڵ دروستبووە و جوڵەکردنی لە کاتەکانی داهاتوودا بەئاراستەی ناوچەکانی باکور و رۆژئاوای گەرمیان و سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی نێوان سلێمانی و کەرکوکە.'' 

وتیشی'' هەورەکە هەورە بروسکەی توند و تەرزە و بارانی بەهێزی لەگەڵدایە لە ئێستاوە بەگشتی ناجێگیری کەش و هەوا بەهێزتر ئەبێت بەهۆی سەرکەوتنی زیاتری هەوای شێدار لەباکوری دەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ''.

پلەکانی گەرما بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی بەم شێوەیە: 

هەولێر: ١٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ١١ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٣ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٢ پلەی سیلیزی

کەرکووک: ١٦ پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: ١٣ پلەی سیلیزی

سۆران: ٩ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ١٥ پلەی سیلیزی

ئامێدی: ٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ١٧ پلەی سیلیزی

 


;