بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ بەشی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی 109 ژینگەپارێز و 31 ئامێر خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ فریاگوزاری خێرا لە 44 شارەوانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکە
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ وەک ئامادەکارییەک، بۆ هەر حاڵەتێک نەخوارزاو بەبۆنەی بارانبارینی زۆرەوە تیمە فریاگوزارەکان لە هەموو شارەکان لە حاڵەتی ئامادەباشدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاووڵاتیان و شەقام و شوێنە گشتیەکان
لە راگەیەنداراوەکەدا داوا دەکەن، دانیشتوانی سنوری شارەوانیەکان لە رێگەی ژمارەی شارەوانی تایبەت بە خۆیان دەتوانن لە بونی هەر حاڵەتێکی وەک لافاو و چونەژوورەوەی ئاو بۆ ماڵان یان گیرانی ئاوەڕۆ و باراوناوەکان یان هەر مەترسییەکی دیکە دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە:
زۆنی چەمچەماڵ: 07717357580
زۆنی دوکان: 07708260606
زۆنی شارباژێر و دەربەندیخان: 07701914991
زۆنی پێنجوێن و سەیدصادق و شارەزور: 07726588245
