Apora Logo

نوعمان کورتوڵمش : "پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر پرۆژەیەکی دەوڵەتە"

نوعمان کورتوڵمش : "پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر پرۆژەیەکی دەوڵەتە"

ئاپۆڕا نیوز

8/12/2025

نوعمان کورتوڵمش لە کۆبونەوەی پەرلەمانی تورکیادا ئەمڕۆ باسی لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر کرد و، ڕایگەیاند: ''تورکیای بێ تیرۆر تەنیا لەبواری ئەرکی کۆمیسیۆنی هەماهەنگی نەتەوەی، برایەتی و دیموکراسی نییە کە لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنراوە، بەڵکو پرۆژەیەکی دەوڵەتە. گشت دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت، بەتایبەتی دامەزراوە ئەمنییەکانمان بە هەماهەنگییەکی باڵا ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن بۆ بەڕێوەبردن و بە ئەنجام گەیشتنی ئەم پرۆسەیە بە سەلامەتی و بێ کێشە".


سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ داڕشتنی دەستووری نوێ، کورتوڵموش ڕایگەیاند: ''داڕشتنی دەستوورێکی نوێ و مەدەنی بەشداریکار، دیموکراتیک و گشتگیر کە شایستەی دووهەمین سەدەی تورکیا بێت، یەکێکە لە بەرپرسیارێتیە گرنگەکانی ٢٨هەمین خولی پەرلەمانی تورکیا''.


ڕاشیگەیاند: ''لە ڕوانگەی بەرزکردنەوەی ستانداردە دیموکراسییەکانمان، هیوادارین و ئارەزوو مەندین پەیڕەوی ناوخۆی نوێی دیموکراسییانەی پەرلەمان، یاسای پارتە سیاسییەکان و یاسای هەڵبژاردن، بە پێگەیشتنێکی زۆر و دوور لە حیساباتی سیاسیی بخرێتە بەرنامەوە و لە پەرلەمان تاوتوێ بکرێن و بە ئەنجام بگەیەندرێن''.

 

;