Apora Logo

كه‌شناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت لە هەندێک ناوچەش ئه‌گه‌ری به‌فر بارین هه‌یه‌

كه‌شناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت لە هەندێک ناوچەش ئه‌گه‌ری به‌فر بارین هه‌یه‌

كه‌شناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، بە درێژایی کاتەکاندا لەناوچە سنورییەکانی ڕۆژهەڵات و سنوری باڵەکایەتی رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و ئەگەری کەمێک بەفر بارین هه‌یه‌، سبه‌ینێش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت.

8/12/2025

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکاندا لەناوچە سنورییەکانی رۆژهەڵات و سنوری باڵەکایەتی رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و هەروەها ئەگەری کەمێک بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوری رۆژهەڵات هەیە، کاریگەری دابارین بەردەوامی دەبێت لەتەواوی ناوچەکاندا. 


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرایی با لەسەرخۆ و مام ناوەند ده‌بێت و هەندێك کات چالاک دەبێت بۆ سەروی 25 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، ئاڕاستەی با باشوری خۆرهەڵات دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە بە (4 – 6) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.


كه‌شناسی دەشڵێت، سبەى سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت, لەکاتەکانی بەیانی زو لەناوچەکانی سنوری رۆژهەڵات کاریگەری زیاتر دەبێت بەشێوەی تاوە باران پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆ کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری ناوچەکانی گەرمیان و پاریزگای سلێمانی و دەڤەری باڵەکایەتی وە هه روەها پارێزگای هەولێر.


ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئەگەری بروسکە هەیە لەناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک، هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییە سنورییە بەرزەکان هەیە، پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە تەنها لەناوچەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە نەبێ بۆ رۆژ چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.  


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-


هەولێر : 15 پلەی سیلیزی


سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی


دهۆک : 13 پلەی سیلیزی


زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی


کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی 


هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی


سۆران: 9 پلەی سیلیزی


ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی


ئامێدی: 8 پلەی سیلیزی


گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی

;