ڕۆژی یەک شەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا لە میانی ئاهەنگی ساڵانەی خەڵاتەکانی سەنتەری کێنێدی بە ڕۆژنامەنووسانی وت: "لەگەڵ سەرۆک پوتین و لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆکرانیا لەنێویاندا زێلینسکی قسەم کردووە و دەبێت بڵێم کەمێک بێ هیوا بووم لەوەی سەرۆک زیلێنسکی تەنانەت تا ئێستا پێشنیارەکەی نەخوێندووەتەوە".
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، باوەڕم وایە مۆسکۆم بەڕەشنووسەکە ڕازییە، بەڵام دڵنیانیم زێلێنسکی هێشتا لەسەری ڕازی بێت، گەلەکەی خۆشیان دەوێت. بەڵام ئامادە نییە.
بە دڵنیاییەوە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بە ئاشکرا پشتگیری لە پلانی کۆشکی سپی نەکردووە. لە ڕاستیدا پوتین هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە لایەنەکانی پێشنیارەکەی ترەمپ کاری پێناکرێت، هەرچەندە ڕەشنووسە ڕەسەنەکە زۆر لە بەرژەوەندی مۆسکۆدا بوو.
پەیوەندییەکانی ترەمپ لەگەڵ زێلینسکی لە دوای دووبارە هەڵبژاردنیەوە ناجێگیر بووە، بەو پێیەی دووپاتی کردووەتەوە کە شەڕەکە بەفیڕۆدانی پارەی باجدەرانی ئەمریکییە. هەروەها ترەمپ چەندین جار داوای لە ئۆکراینییەکان کردووە خاکی خۆیان بدەنە دەست ڕووسیا بۆ ئەوەی کۆتایی بە ململانێیەک بهێنن کە بە وتەی خۆی گیانی زۆر کەسی لێکەوتووەتەوە و ئێستا نزیکەی چوار ساڵە.
زێلێنسکی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی" لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجامداوە کە بەشدارن لە گفتوگۆکان لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا لە فلۆریدا. زێلێنسکی لە سۆشیال میدیادا نووسیویەتی: ئۆکرانیا بڕیاریداوە بەردەوام بێت لە کارکردن بە نیازپاکی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بۆ گەیشتن بە ئاشتی.
ڕەخنەی ترەمپ لە زێلنسکی لە کاتێکدا بوو کە ڕۆژی یەکشەممە ڕووسیا پێشوازی لە ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتمانیی ئیدارەی ترەمپ کرد، لە لێدوانەکانی وتەبێژی کرێملین کە ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕووسی هەڵیگرتبوو.
هاوکات دیمیتری پێسکۆڤ ڕایگەیاند بەڵگەنامەی ستراتیژییە تازەکە کە بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی ئیدارەی ئەمریکا لە سیاسەتی دەرەوەدا دەخاتە ڕوو، تا ڕادەیەکی زۆر لەگەڵ دیدگای مۆسکۆدا هاوتەریبە.
پلانی ئەمەریکا لە مانگی ڕابردووەوە کە بۆ یەکەمجار خرایە ڕوو، چەند گۆڕانکارییەکی بەسەردا هاتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕەخنەی ئەوە دەگیرێت کە پلانەکەی زۆر نەرم و نیانە لەگەڵ ڕووسیادا، کە لە شوباتی 2022دا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ئۆکرانیا ئەنجامدا.
