ئەمڕۆ دووشەممە جەوهەر حەمەلاو، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 15.8ملم باران لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە.
سەبارەت بە کۆی گشتی بارانبارین لەم ساڵدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕی بارانبارین گەیشتووەتە 74.7 ملم، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تاوەکو مانگی کانوونی یەکەم، 140.3 ملم باران باریبوو.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوێنێوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، سەرجەم تیم و هێزەکان خراونەتە ئامادەباشی بۆ پاراستنی هاونیشتمانیان لە ئەگەری رووداوی نەخوازراو و دروستبونی لافاو."
