ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی 0.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 4212.70 دۆلار.
هاوکات لە هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ بەم شێوەیە:-
زێڕی عەیار 18 بە 723 هەزار دینارە.
زێڕی عەیار 21 بە 843 هەزار دینارە.
زێڕی عەیار 22 بە 883 هەزار دینارە.
نرخی یەک ئۆنسە زیویش بە ڕێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 58.06 سەنت، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و گەیشتە 59.32 دۆلار.
هەروەها پلاتینۆم بەڕێژەی 0.7% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 1653.0 دۆلار، لەکاتێکدا پالادیۆم بەڕێژەی 0.1% دابەزیوە و گەیشتووەتە 1455.97 دۆلار.
