Apora Logo

مەزڵوم عەبدی: رێککەوتووین سێ فیرقە و دوو کەتیبەی تایبەتی هەسەدە بمێننەوە

مەزڵوم عەبدی: رێککەوتووین سێ فیرقە و دوو کەتیبەی تایبەتی هەسەدە بمێننەوە

کاتێک سوریا کەتیبەی ژنانی نەبێت، چۆن کەتیبەی ژنان تێکەڵ بکەینەوە ئێمە دەزانین هەندێک لە ئەفسەرانی پێشووی ڕژێم لە دەرەوەی وڵاتن

7/12/2025

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە:

 تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ هێزەکانی سوریا ئاڵنگاریی گەورەی لەبەردەمدایە

رێککەوتووین سێ فیرقە و دوو کەتیبەی تایبەتی هەسەدە بمێننەوە

 کەتیبەیەکیان ئاسایشی سنوورەکان دەپارێزێت، ئەوەی دیکەشیان کەتیبەی ژنانە، هەمووشمان بەشێک دەبین لە وەزارەتی بەرگریی سوریا

 کاتێک سوریا کەتیبەی ژنانی نەبێت، چۆن کەتیبەی ژنان تێکەڵ بکەینەوە؟

ئێمە دەزانین هەندێک لە ئەفسەرانی پێشووی ڕژێم لە دەرەوەی وڵاتن و، پێشتر پەیوەندییان پێوەکراوە پێدەچێت لە هەوڵی دروستکردنی گروپی بە وەکالەتدا بن. 

ئاڵنگاری گەورە هەیە لە تێكەڵكردنی هێزەكان، چۆن دەكرێت كەتیبەیەكی ژنان تێكەڵ بكەن لەكاتێكدا ئەوان (مەبەستی حكومەتی سوریایە) كەتیبەی ژنانیان نییە.

پێویستمان بە گفتوگۆیەکی فراوانترە لەسەر سزاکانی قەیسەر. پشتگیرییەکە پێویستە مەرجدار بێت. پشتیوانی ئەمریکا نابێت بێ مەرج بێت. لە ئێستادا هیچ مەرجێک بۆ (سەرۆکی کاتی سوریا) ئەحمەد شەرع نییە.

مەزڵوم عەبدی

ئەحمەد شەرع داوای دەرفەتێكی نوێ لە خۆرئاوا دەكات؛ 2026 یەكلاكەرەوە دەبێت

نازانم ئەحمەد شەرع بەهێزتر دەبێت یان لاواز، ئەمە لەسەر خۆی وەستاوە، ئایا عەقڵانی دەبێت. 

ئەگەر پێداویستییەكانی گەلی سوریا دابین بكات سەردەكەوێت. ساڵی 2026 یەكلاكەرەوە دەبێت.

;