Apora Logo

تۆماس باراک؛ لە دوای سایکس بیکۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا کارێکی باشیان لە ناوچەکە نەکردووە

تۆماس باراک؛ لە دوای سایکس بیکۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا کارێکی باشیان لە ناوچەکە نەکردووە

باراک ، بیست ساڵە بۆ باشکردنی عێراق هەوڵ دەدەین وێڕای سەرفکردنی پارەیەکی زۆر و قوربانی گیانی بەڵام سەرکەوتوو نەبووین.

7/12/2025


تۆماس باراک باڵوێزی ویلایەتە یەکرتووەکانی ئەمەریکا لە تورکیا و نێردەی دۆنالد ترەمپ بۆ سوریا لە میانی بەشداری لە دیداری دۆحە گووتی: وەڵاتانی ڕۆژئاوا کارێکی باشیان لە ناوچەکە نەکردووە، ئەو ناوچانەی کە دیموکراسیان لێ نەبووە. باراک سەبارەت بە دۆخی عێراق گووتی: بیست ساڵە بۆ باشکردنی عێراق هەوڵ دەدەین وێڕای سەرفکردنی پارەیەکی زۆر و قوربانی گیانی بەڵام سەرکەوتوو نەبووین. شایانی باسە، ڕێکەوتنامەی سایکس بیکۆ نەخشەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی دیاریکردن بەڵام نەک کۆتای بە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەهێنا بگرە کێشەکانی قوڵتر کردنەوە.


;