Apora Logo

لیستی موچەی مانگی 11ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا كرا

لیستی موچەی مانگی 11ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا كرا

لیستی موچەی مانگی 11ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا كرا

7/12/2025

وەزارەتی دارایی دەڵێت، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا. 

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە، لیستی مووچەی مانگی 11 لەلایەن تیمێکی تەکنیکییەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی:

 

رۆژی یەکشەممە، ( 7ی کانوونی یەکەمی 2025) لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.                                

راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

7ی کانوونی یەکەمی 2025

 


;