Apora Logo

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان کۆتایی بە پرسی تانەکان هێنا و هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامەکاندا ڕووینەداوە

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان کۆتایی بە پرسی تانەکان هێنا و هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامەکاندا ڕووینەداوە

سەرجەم ئەو 853 تانەیەی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان تۆمارکرابوون، بەتەواوی یەکلاکرانەوە

7/12/2025

دەستەی دادوەری هەڵبژاردن، سەرجەم تانەكانی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكلاكردەوە و چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ ئەنجامەكان رەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی بکات.

ئەمرۆ یەکشەممە، ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، دەستەی دادوەری هەڵبژاردن پێداچوونەوەی بەهەموو تانەکان کردووە کە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن پێشکەش کراون.

وتیشی، یەکلاییکردنەوەی ئەم تانانە کۆتا وێستگەی یاساییە پێش ناردنی ناوەکان بۆ بەغدا، بەپێی یاسا و رێکارە پەیڕەوکراوەکان، دوای تەواوبوونی کارەکانی دەستەی دادوەری، کۆمیسیۆن ئەنجامەکانی کۆتایی بەرز دەکاتەوە بۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتیی ئەو تانانەی پێشکەش کراون ٨٥٣ تانەن و دواتر رەوانەی دادگای فیدراڵی دەکرێن.

دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، دەستپێکی یاساییە بۆ پەرلەمانی نوێی عێراق و یەکەم دانیشتنی خۆی دەکات و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەست پێ دەکات.

 


;