Apora Logo

پێش230 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر زەوی چی بەسەر هاتووە ؟

پێش230   ملیۆن ساڵ لەمەوبەر زەوی چی بەسەر هاتووە ؟

پێش230 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر زەوی چی بەسەر هاتووە ؟

7/12/2025

پێشی سەدان ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ڕووداوێكی نامۆ بەسەر زەویدا هاتووە، ئەویش بریتی بووە لە باران بارینێكی درێژخایەن.

زانایان دەڵێن، پێشی (230) ملیۆن ساڵ لەمەوبەر پێشهاتێكی سەیر ڕووی لە زەوی كردووە، ئەویش باران بارینێكی درێژخایەن بووە بۆ ماوەی یەك ملیۆن ساڵ، ئەوەش كاریگەری هەبووە لەسەر گۆڕانی دیموگرافیای زەوی و كەش و هەوا.

هەروەها زانایان دەڵێن، بەهۆی ئەو باران بارینە درێژخایەنە زۆر گۆڕانكاری بەسەر زەویدا هاتووە، لەوانە چاڵاك بوونی گڕكانەكان و دەرچوونی غازێكی زۆری دوانە ئۆكسیدی كاربۆن بۆ هەواو هاتنی شەپۆڵێكی گەرمای بەهێزو داپۆشینی زۆربەی چینەكانی زەوی بە ئاو، ئەوەش كاریگەری هەبووە بۆ دەركەوتنی بەرزی و نزمی ڕووی زەوی و دروست بوونی ڕووباری نوێ‌ و داكەوتن و دەركەوتنی بەرزە چیای نوێ‌ و گۆڕانكاری لە زەریا گەورەكان و دەركەوتنی دایناسۆرەكان و زاڵ بوونیان بەسەر بەشێكی بەرفراوانی گۆی زەوی تاكو دوای ملیۆنان ساڵ لەناوچوون.

هەروەها زاناكان دەڵێن، بەپێی بەڵگەكان زەوی بە قۆناغێكی تایبەت گوزەری كردووە، بەتایبەت دوای ئەو بارانە دوورودرێژە، دواتر ئاسایی بۆتەوە.


;