Apora Logo

دەوڵەت باخچەلی: پەیامەکانی ئۆجەلان مەعقول و ئەرێنی و متمانەپێکراو و تایبەتن

دەوڵەت باخچەلی: پەیامەکانی ئۆجەلان مەعقول و ئەرێنی و متمانەپێکراو و تایبەتن

ئاپۆڕا نیوز

6/12/2025

 

باخچەلی لە مەراسیمی بڕوانامەی قوتابخانەی سیاسەت و سەرکردایەتیی مەهەپە لە ئەنقەرە رایگەیاند.

ناتوانین ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەست بدەین و بەفیڕۆی بدەین کە لەمڕۆدا بۆمان ڕەخساوە، لۆژیکی سیاسی پشت ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر لەسەر پتەوکردنی یەکێتی نەتەوەیی و برایەتیمانە.


هەروەها باخچەلی وتی سەرەڕای هەندێک تەقینەوەی ئیستفزازی، گوشار و پێشنیاری زایۆنیستی – ئیمپریالیستی، لێدوانی بێمانا و قسەی لووتبەرزانە و کۆنترۆڵکراو بە ئامانجی دروستکردنی کەشوهەوای ئیستفزازی، ئەنجامەکان هەنگاو بە هەنگاو و هەنگاو بە هەنگاو بەدیهاتن.


باخچەلی لەبارەی کۆبوونەوەی ئیمرالی و شاندێکی کۆمیسیۆنی هاودەنگیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی کە لە پەرلەمان دامەزراون، وتی " لێدوانەکانی ئیمرالی بۆ شاندی پەرلەمان کە چوونە ئەو دوورگەیە گفتوگۆیان لەسەر کرا. پەیامەکانی سەرکردایەتی دامەزرێنەری پەکەکە مەعقول و ئەرێنی و متمانەپێکراو و تایبەتمەندن".

 

 



;