Apora Logo

سلێمانیس ئامادەیە بۆ لافاو

سلێمانیس ئامادەیە بۆ لافاو

شارەوانی سلێمانی ئامادەکاریان کردوە لە ئەگەری رودانی لافاو یان کۆبونەوەی ئاو

6/12/2025


ئەمڕۆ شەممە ٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، شارەوانی سلێمانی لەگەڵ تیمەکانی فریاگوزاریی شارەوانیی کۆبووەوە بەمەبەستی ئامادەکاری و گفتۆگۆکردن دەربارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهێزەی کە بڕیارە لە سبەینێوە روو لە کوردستان بکات.

 

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، سەرەڕای کەمی ستاف و ئامێرەکان، دوای دانانی پلانی وەرزی زستان و خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵەکان، لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ هاتنی شەپۆلەکە دەکەن و بڕیارە بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، چەندین لیژنە و تیمی شارەزا لە تەواوی سنووری شارەوانیی سلێمانی لەنێو گەڕەک و شەقامەکان جێگیر بکەن، لەگەڵ چەندین ئامێری فریاگوزاری خێرا .


داواش لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەکەن، لە کاتی چڕبوونەوەی شەپۆلەکانی بارانبارین، بۆ هەر پێشهات و رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو یان دروستبوونی لافاو، بە زووترین کات پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی ١٠٠ بکەن کە ژمارەی تیمی فریاگوزاری شارەوانی سلێمانییە.


;