Apora Logo

شاندی وەزارەتی دارایی بۆ مووچە دەچنە عێراق

شاندی وەزارەتی دارایی بۆ مووچە دەچنە عێراق

شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومەتی هەرێم ده‌چێته‌ به‌غدا بۆ پرسی خەرج كردنی مووچه‌ی مانگی 10 و‌ دوو مووچه‌كه‌ی دیكه‌ی ئەمساڵ.

6/12/2025

شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومەتی هەرێم ده‌چێته‌ به‌غدا بۆ پرسی خەرج كردنی مووچه‌ی مانگی 10 و‌ دوو مووچه‌كه‌ی دیكه‌ی ئەمساڵ.

.

میدیای نزیک لە پارتی بڵاویكردەوە، شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌چێته‌ به‌غدا بۆ پرسی مووچه‌ی مانگی 10‌ و ته‌واوبوونی ڕێككاره‌ یاسایی و كارگێڕییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا.


هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق، كه‌ ته‌واوكه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی ڕابردوو ده‌بێت بۆ پرسی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ 2 مووچه‌كه‌ی كۆتایی ساڵ.، كە مووچەی مانگەكانی (11 و 12)یە.


پێشتریش، فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاندبوو، هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەكی ئەمساڵ نەفەوتێت.


هاوكات، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد سیاع سودانی، لە دیداری (مێپس) لە دهۆك ڕایگەیاند، كە سەرۆك وەزیرانی عێراق دڵنیایی داوە لە خەرج كردنی سەرجەم مووچەكانی فەرمانبەرانی هەرێم.



;