ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، له‌ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی زومه‌وه له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی له ئیستانبوڵ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
ئیلهام ئه‌حمه‌د وتی، له سوریا هه‌وڵی دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی دیموكراسی ده‌ده‌ین، به‌ڵام چه‌ندین كیشه‌مان هه‌ن، به‌ڵام ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه به ئاشتی پێكه‌وه بژین، ئێمه پێویستمان به گفتوگۆیه.
هه‌روه‌ها وتیشی، پێموایه گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی ئاشتی گرنگن، ده‌بێت به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه گفتوگۆ له‌مباره‌یه‌وه بكه‌ین. كاتێك پڕۆسه‌كه له توركیا ده‌ستی پێكرد، ئێمه‌ش ده‌ستبه‌جێ هه‌ستمان به كاریگه‌رییه‌كه‌ی كرد. شه‌ڕ كۆتایی هات، ده‌مانه‌وێت له گفتوگۆدابین له‌گه‌ڵ توركیا، با سنوره‌كانمان بكرێنه‌وه، ئه‌مه گرنگه.
وتیشی، به‌م هۆیه‌وه زۆر هیوامان هه‌یه‌و داوای ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ین له توركیا. ده‌بێت ئه‌وانه‌ی تا ئێستاش بانگه‌شه بۆ جه‌نگ و ناكۆكی ده‌كه‌ن، بێده‌نگ بكرێن و توركیا ده‌توانێت ئه‌مه بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌بێت پشتیوانی بۆ ئاشتی زیاتر بكرێت. توركیا كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق هه‌ن، له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی هه‌یه. خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روخساری خۆی سه‌رله‌نوێ ده‌كێشێته‌وه. لێره‌دا رۆڵی توركیاش گرنگه. ئه‌گه‌ر توركیا بگاته ئاشتی له‌گه‌ڵ سوریا، ئه‌وا له‌م دۆخێكی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر دێته ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌به‌رئه‌مه ئاشتی گرنگه. ده‌بێت به‌بێ هیچ ترسێك داوای ئاشتی بكرێت.
ئیلهام ئه‌حمه‌د جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێمه پشتیوانی له دابه‌شكردنی وڵاتان ناكه‌ین و هیچ ئامانجێكی واشمان له سوریا و هیچ شوێنێكی دیكه نییه. ئێمه باوه‌ڕمان به پێكه‌وه‌ژیانه، ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ پێكه‌وه‌ژیانی نێوان توركمان و عه‌ره‌ب و كورد و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد، مادام سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رده‌وام قسه له‌باره‌ی ئاشتی ده‌كات، با قسه له‌سه‌ر ئاشتی له توركیا و سوریاش بكات، به‌ڵام ئاشتییه‌كی راسته‌قینه.
