Apora Logo

عێراق لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ هاوردەکردن کاڵا و خواردن لە تورکیاوە

عێراق لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ هاوردەکردن کاڵا و خواردن لە تورکیاوە

پەیمانگای ئاماری تورکیا ڕایگەیاند، عێراق لە پێشەنگی وڵاتی عەرەبیدایە بۆ هاوردەکردنی کاڵاو خواردنی تورکی لە ماوەی دە مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا.

6/12/2025

ئەمڕۆ شەممە پەیمانگای ئاماری تورکیا ئاشکرایکرد، عێراق لە ماوەی 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەهای 9 ملیار و 882 ملیۆن و 949 هەزار دۆلار کەلوپەلی بازرگانی لە تورکیاوە هاوردە کردووە.


ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمبووەتەوە، کە بە بەهای 10 ملیار و 720 ملیۆن و 405 هەزار دۆلار کەل و پەلی هاوردەکردبوو.


هەر بەپێی ئامارەکە، ئیمارات بە بڕی 7 ملیار و 816 ملیۆن و 101 هەزار دۆلار لە پلەی دووەمدا هاتووە، مەغریبیش بە بەهای 3 ملیار و 630 ملیۆن و 547 هەزار دۆلار پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، سعودیەش لە پلەی پێنجەمدایە بە بەهای 2 ملیار و 943 ملیۆن دۆلار.


ئاشکراشیدەکات، عێراق لە ماوەی 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا "ئاڵتون و بەردی بەنرخ، میوە و سەوزە، ئامێر و ئامێری کارەبا، پلاستیک، مۆبیلیات و گۆشتی"، لە تورکیاوە هاوردە کردووە.

;