Apora Logo

شارەزایەکی کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات

شارەزایەکی کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات

شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەستپێدەکات و لە شەودا بڕی بارانەکە زیاد دەکات و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

6/12/2025

ئەمڕۆ شەممە ئاراز جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە درێژای کاتەکان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە کاتەکانی بەیانیەوە بارانبارین بەرێژەی مامناوەند و پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای نەینەوا و دهۆکەوە دەستپێدەکات.


ئاماژە بەوەشدەکات، لەناوچەکانی دیکەی هەرێم ئەگەری نمە باران دەبێت و زۆربەی کاتەکان بای شوری رۆژهەڵات چالاک دەبێت بەخێرایی 15 تا 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لەشەودا خێرایی با چالاکتر دەبێت.


باسی لەوەشکردووە، چاوەڕواندەکرێت لە سبەینێ ئێوارەوە بۆ شەو بڕی بارانبارینەکە فراوان بێت و لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم بارانی مامناوەند دەستپێدەکات لەگەڵ چالاکبوونی هەورە بروسکە لە هەندێک کاتدا.


دەشڵێت: “رێژەی بارانەکە لەناوچەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەرین و سۆران و ناوچەکانی ئاکرێ و بارزان و ئامێدی و بەردەرەش و کۆیە و مێرگەسۆر زیاتر دەبێت هەندێ جار لێزمە باران دەبێت و ئەگەری دروستبوونی لافاویش لەو ناوچانەدا دەبێت، کە لەهەندێ شوێند بەهۆی توندی و زۆری بارانەکەوە بەتایبەت لەناوچەکانی بارزان و مێرگەسۆر و ئاکرێ مەترسی دروستبوونی لافاوی بەهێزیش دەبێت.

;