Apora Logo

گوڵستان کلیچ کۆچیگت: ئۆجەلان پێشنیاری بۆ هەسەدە هەیە

گوڵستان کلیچ کۆچیگت: ئۆجەلان پێشنیاری بۆ هەسەدە هەیە

ئۆجەلان پێشنیار دەکات هەسەدە ببێتە دوو هێز، هێزێک بچێتە ناو سوپای سوریا و هێزێکی دیکەش هێڵی بەرگریی خۆجێیی پێکهێنێت.

5/12/2025

ئەندامێکی شاندی ئیمرالی پێشنیارێکی نوێی عەبدوڵا ئۆجەلان لەبارەی چارەنوسی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرادەکات، کە لەو دیدارەدا ئۆجەلان پێشنیار دەکات هەسەدە ببێتە دوو هێز، هێزێک بچێتە ناو سوپای سوریا و هێزێکی دیکەش هێڵی بەرگریی خۆجێیی پێکهێنێت. 


گوڵستان کڵیچ کۆچیگیت، بریکاری هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد،" ئۆجەلان پێی وابوو دەکرێ هەسەدە بکرێتە دوو هێز، بەشێکی تێکەڵی سوپای سوریا بێت و ئەوی دیکەی بەردەوام بێ لە دابینکردنی ئاسایشی خۆجێیی." 

بەوتەی گوڵستان کڵیچ، ئۆجەلان رایگەیاندوە: "ئەگەر سیستەم لە سوریا ببێتەوە دیکتاتۆرییەت، بێگومان هێزە کوردییەکان نابنە بەشێک لەو دیکتاتۆرییەتە." 


هەر لەو دیدارەدا ئۆجەلان وتویەتی،" باس لەوە دەکرێ کە شەرع گۆڕاوە، بەڵام ئەگەر ئەو گۆڕانە دیموکراسی نەبێ، شەرعیش دەبێتە دیکتاتۆر و جارێکی دیکە ئازار بۆ سورییەکان دەهێنێت ".


;