نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حزبولای لوبنان ڕایدەگەیەنێت، رێگە بە چەکدانانی حزبوڵا نادەن، حزبوڵا بەشێکە لە مقاوەمەی لوبنانی.
ئەمینداری گشتی حزبولای لوبنان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمریکا و ئیسرائیل کاتێک دەیانەوێت بەرەی مقاوەمەت چەک دابنێت، ئایا تەنها بەوە ڕادەوەستن؟ بێگومان نەخێر، بەڵکو دەیانەوێت دەست بەسەر پارەی لوبنان بگرن و خزمەتگوزارییەکان رابگیرێت و دەرگای قوتابخانە و نەخۆشخانەکان دابخرێن ".
ئەوەشیخستەڕوو،" پارێزگاری لەخۆمان و گەل و وڵاتەکەمان دەکەین، ئامادەین قوربانی بدەین و خۆمان رادەست ناکەین ".
