سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر رایگەیاند” بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی بارانبارینەوە، هەموو تیمەکانمان خستووەتە ئامادەییەوە”.
لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی ٥ی کانونی یەکەم، شارەوانیی هەولێر، بڵاویکردەوە” بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارن سەرجەم تیمەکانی دەخاتە ئامادەییەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پلانی وەرزی زستان و خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و رێڕەوەکانی ئاو، ئێستا ئامادەکاری بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەکرێت و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چەندین لیژنە و تیمی شارەزا لە تەواوی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر لەنێو گەڕەک و شەقامەکان جێگیر دەکرێن.
لەلای خۆشیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ، ڕایگەیاند” لە دوو ساڵی رابردوو کاری بەردەوامیان بۆ رێگریی لە لافاو کردووە، ٧٠٠ کیلۆمەتر رێڕەوە سرووشتییەکانی ئاومان خاوێنکردووەتەوە".
