Apora Logo

حەماس رێوشوێنە ئەمنیەکانی توند دەکات

حەماس رێوشوێنە ئەمنیەکانی توند دەکات

سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس فەرمانیان پێکراوە کە مۆبایل بەلایەنی کەمەوە 70 مەتر لە شوێنی کۆبوونەوەکە دووربخەنەوە

5/12/2025

سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس فەرمانیان پێکراوە کە مۆبایل بەلایەنی کەمەوە 70 مەتر لە شوێنی کۆبوونەوەکە دووربخەنەوە و هەر ئامێرێکی پزیشکی یان ئەلیکترۆنی بە سەعاتیشەوە قەدەغەیە، پێشیان وتراوە نابێت لە شوێنی کۆبوونەوەکاندا  مۆدێمی ئینتەرنێت، شاشە و موبایلی ئایفۆن هەبێت.


دوای کوژرانی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی، حەماس نیگەرانە و ترسی هەیە لە نیازی ئیسرائیل بۆ تیرۆرکردنی کەسایەتییە باڵاکانی ئەو گرووپە لە دەرەوەی فەلەستین و لە کاتی کۆبونەوەکاندا.


بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەکە بە ئەشرق ئەلئەوسەتیان راگەیاندووە، نیگەرانی هەیە لەوەی سەرکردە باڵاکانی حەماس بکرێنە ئامانج لە دوای کوژرانی هەیسەم تەباتبایی، کەسایەتییەکی باڵای حزبوڵای لوبنان.


سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا "پەیامی دڵنیاکەرەوە" بۆ ناوبژیوانان لە تورکیا، قەتەر و میسر کە ئۆپەراسیۆنی دەوحەی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو دووبارە نابێتەوە،بەڵام  سەرکردایەتی حەماس "متمانەیان بە ئیسرائیل نییە".


بە گوێرەی زانیارییەکان، حەماس زانیاری دەستکەوتوە، کە رەنگە سەرکردەکانی لەلایەن ئیسرائلەوە بکرێنە ئامانج.، بە تایبەتی سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس لە دوای هەوڵی تیرۆرکردنی ئیسرائیل لە دەوحە، رێوشوێنە ئەمنییەکانی چڕتر کردووەتەوە و پێی وایە “ئیسرائیل رێگەی جۆراوجۆر بە تایبەت تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت بۆ بەدواداچوون بۆ سەرکردەکان و دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان”.


ئەشرق ئەلئەوسەت کۆپییەکی لەو رێنماییانە دەستکەوتوە،  کە بەسەر سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسدا دابەشکراون بۆ زیادکردنی ئاسایشی کەسی لە دەرەوەی فەلەستین. ئەو رێنماییانە پێدەچێت لەلایەن پسپۆڕانی ئەمنیەوە داڕێژرابێت، جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم کۆبوونەوە جێگیرەکان لە یەک شوێن و گۆڕینی کات و شوێنی کۆبونەوەکان دەکاتەوە.

 

 



;