Apora Logo

باران دەبارێت و روبارەکان دەبوژێتەوە

باران دەبارێت و روبارەکان دەبوژێتەوە

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت بارانی بەخوڕ و بەلێزمە بەڕێوەیە و ئەگەری بوژانەوەی روبارەکانیش هەیە

5/12/2025

 

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت بارانی بەخوڕ و بەلێزمە بەڕێوەیە و ئەگەری بوژانەوەی روبارەکانیش هەیە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لە درەنگانی شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە نمەباران لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای ئەنبار بارانبارین دەستپێدەکات.


چەقی شەپۆلەکە ناوەڕاستی هەفتەیە

باسی لەوەشکرد: لە رۆژانی دووشەممە، سێ شەممە و چوارشەممە کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و ئەگەری بارانی بەخوڕ و بە لێزمە هەیە.


لە هەندێک ناوچە 300 ملم تێدەپەڕێنێت

لەناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارینی زۆرباش هەیە لەهەندێ ناوچە بەگوێرەی پێشبینی (150-200)ملم لەهەندێ ناوچە لەوانەیە بارانبارین(300)ملم تێپەڕبکات و رووبارەکان دەبوژێنەوە.



;