هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرای کردووە" شەوی ڕابردوو لە لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان سەر بە هێزەکانی حکومەتی سوریا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب هێرشیان کراوەتە سەر".
رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا بۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی خۆی، هێزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند" شەوی هەینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندەکانی ئیمام و ئوم تینێی لە باکووری دێرحەفەر بۆردومانکردووە، هەروەها دەروازەی نزیکیش بە بەکارهێنانی چەکی قەناس بەدەست کراوەتە ئامانج".
ڕوونیشی کردەوە کە" بۆردومانەکە زیانی ماددی بە موڵک و ماڵی مەدەنی و ناوچەکانی دەوروبەری شوێنە ئامانجدارەکان گەیاندووە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی مرۆیی لێ بکەوێتەوە".
هەسەدە هێرشەکانی بە "پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەقامگیری ناوچەکە و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی خەڵکی مەدەنی" وەسف کرد.
خاڵەکانی پەیوەندی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب شایەتی پەرەسەندنی پێکدادان و ئاڵوگۆڕی تەقە لە مانگی ڕابردوودا بوو، تا ڕێککەوتنی ئاگربەست دوای ئەوەی واشنتۆن دەستوەردانی کرد بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.
