Apora Logo

ئیسرائیل کوژرانی سەرۆکی گرووپێکی چەکداری لە غەزە ڕاگەیاند

ئیسرائیل کوژرانی سەرۆکی گرووپێکی چەکداری لە غەزە ڕاگەیاند

سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، یاسر ئه‌بو شه‌باب دوای بریندارکردنى لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی باشووری ئیسرائیل گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

4/12/2025

سوپای ئیسرائیل لەرێگەی پێگە فەرمییەکانى خۆیەوە هەواڵی کوژرانى سەرۆکی گرووپی چەکداری لە غەزە راگەیاند، کە ناوی یاسر ئەبو شەبابە.

 یاسر ئه‌بو شه‌باب كه‌ له‌دایكبوی ١٩٩٠ی ره‌فه‌ح بوو گروپێكی به‌ناوی هێزی میللی پێكهێنابوو كه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ بۆ دژایه‌تیكردنی حه‌ماس پشتیوانی ده‌كرا.

لەماوەى ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ كه‌ ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌و چه‌كداره‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌ی به‌ سه‌رۆكی گروپێكی مافیایی تاوانبار كردبوو كه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌تاڵانكردنی ئه‌و یارمه‌تییه‌ مرۆییانه‌ی بۆ دانیشتوانی غه‌زه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرا.

به‌ر له‌كوژرانیشی یاسر ئه‌بو شه‌باب له‌ لێدوانێكیدا جه‌ختی له‌وه‌كردبوه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگری هیچ ئایدۆلۆژیایه‌ك نییه‌، به‌ڵكو ته‌نیا دژی زوڵم و سته‌می بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس چه‌كی هه‌ڵگرتوه‌.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل یاسر ئەبوو شەباب لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە لە رۆژئاوای غەزە بریندار کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک نییە سەبارەت بەو کەسانەى هێرشەکەیان ئەنجامداوە دیار نییە ئیسرائیل خۆی هێرشەکەی کردوە یان لەلایەن کەسانى سەر بە حەماسەوە هێرشی کراوەتە سەر.


;