سێ مانگ جارێک تیمێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، سەردانی هەولێر دەکەن، پێداچونەوە بەتەرازوی پێداچوونەوەدا دەکەن، واتا پێداچونەوە دەکەن بەخەرجی‌و داهاتەکانی سەرجەم وەزارەت‌و فەرمانگەکانی حکومەت.
له‌وباره‌یه‌وه سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، تیمه‌كه‌ى چاودێری دارایی عێراق، بەهاوبەشی لەگەڵ تیمی چاودێری دارایی هەرێم سەردانی دامەزراوەکان دەکەن.
ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه، بەقۆناغ هەموو دامەزراوەکان بەسەردەکەنەوە، لەخەرجی، داهات‌و میلاکاتی مانگانە دەکۆڵنەوە، واتا به‌گوێره‌ى تەرازوی پێداچونەوەی داهات‌و خەرجی هەر دامەزراوه‌یه‌ك مانگانە چەندە لەگەڵ داتاکانی وەزارەتی دارایی هەرێم بەراوردی دەکەن، ئەگەر هاوتابون ئەوا کێشەیان نابێت، ئەگەر هاوتا نەبون بەتێبینی لای خۆیان تۆماری دەکەن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ڕونیكردوه‌ته‌وه، ئێستا لیژنەکە لەگومرگی هەولێرە، ئەو داهاتەى کۆکراوەتەوە بەراوردی دەکەن لەگەڵ ئەو داهاتەی لەداتاکانی وەزارەتی دارایی وەریانگرتوە، ئەگەر تێبینیان هەبێت، ڕەنگە سەردانی دەروازەکان بکەن، ئەگەرنا لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ کارەکانیان تەواودەکەن.
وه‌كو سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایى هه‌رێم وتویه‌تى، "هاتنی ئەو تیمە گرنگە، ئیتر عێراق دڵنیادەبێتەوە هەموو خەرجی‌و داهاتەکان هیچ کێشەیەکیان نییە، ڕێگە خۆشکەردەبێت بۆ لابردنى ئاستەنگى بەردەم ناردنى موچەى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هەرێم
