Apora Logo

لەکاتی سەرما و زستان چۆن خۆمان لە ئازاری ماسولکە و جومگەکان بپارێزین؟

لەکاتی سەرما و زستان چۆن خۆمان لە ئازاری ماسولکە و جومگەکان بپارێزین؟

لەکاتی دروستبونی ئازار بەھۆی سەرماوە چیبکەم؟

4/12/2025

د. هەڤین کەمال شا، پسپۆڕی بەنج و ئازارشکاندن ئاماژەی بە چەند هەنگاوێک کردوە کە دەتوانین لە وەرزی سەرما و زستان خۆمان لە زیادبونی ئازاری ماسولکە و جومگەکان بپارێزین، کە ئەمانەن:

1 پێویستە جلوبەرگی زیاتر لەبەربکەیت و خۆت گەرم داپۆشیت بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە ئازاریان تێدایە، بۆنمونە، ئەگەر سەرئێشەت هەبوە باشترە لەوەرزی زستان کڵاو یان لەچک بەکاربهێنیت، وە ئەو جومگانەی کە ئازاریان تێدایە بە باندج بیبەستە.

2 هەوڵبدە لەکاتی سەرما و بەفربارین زۆر لە دەرەوە مەمێنەرەوەم زیاتر کاتەکانت لە ژورەوە بەسەرببە.

3 هەوڵبدە هەمیشە لە جوڵەدا بیت، لەناو جێگە مەمێنەرەوە بۆماوەیەکی زۆر بۆئەوەی جومگەکانت رەق و سست نەبن، هەروەها ئەنجامدانی وەرزش بە رێکوپێکی و رۆژانە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر چەورکردنی جومگەکان بە شلەی نێوان جومگەکان و کەمکردنەوەی ئازار.

4 ئەو خۆراکانە بخۆ کە دژە هەوکردن و دژە ئازاریان تێدایە، وەک زەنجەبیل، بیبەری تون، زەردەچەوە، نەعنا، زەیتی زەیتون، برۆکلی، سیر، پیاز، شیلک، شیرەمەنییەکان کە رێژەی ڤیتامین دی و کالسیۆمیان زۆرە، هەروەها چەرەسات کە رێژەی ئۆمێگا 3یان زۆرە.

5 دوربکەوەرەوە لە خورادنە خێراکان و لە قتونراوەکان، چونکە ماددەی پارێزەریان تێدایە و رێژەیەکی بەرز نایترات لە پێکهاتەیاندا هەیە.

7 خۆت بەدوربگرە لە وشکبونەوە، ئەویش بە خورادنەوەی بڕی تەواوی ئاو لە رۆژەکەدا، هەروەها دوربکەوەرەوە لە خواردنەوەی چا، یان قاوە بە رێژەیەکی زۆر، لە رۆژێکدا تەنها سێ کوپ قاوە و پێنج پیاڵە چا دەتوانیت بخۆیت، چونکە ئەو کافاینەی تێیدایە بەرێژەیەکی زۆر ئازار دروستدەکات، باشترە لەبری ئەوانە ئەو خواردنەوە گەرمانە بخۆ کە دژە هەورکردنیان تێدایە، وەک چای سەوز، گوڵەبەیبون، چای دارچینی.

8 دەتوانیت لەکاتی ئازار ڤیتامین دی و کالسیۆم بەشێوەی حەب بەکاربهێنیت، چونکە لە وەرزی زستان خۆر کەمە و ئاساییە مرۆڤ توشی کەمت ڤیتامین دی ببێت.

                 

 

لەکاتی دروستبونی ئازار بەھۆی سەرماوە چیبکەم؟

 

 دەتوانیت مەساج بکەیت بۆ شوێنی ئازارەکە، بە شێوەیەکی بازنەیی.

2 ئەو کرێمانە بەکاربهێنە کە گەرمکەرەوەن، بۆ نمونە کرێمی بیبەری تونی سور، کە ماددەی کاپسەسینی تێدایە، یاخود زەیتی زەنجەبیل، جێڵی گوڵە ئەرنێکا.

3 دەتوانیت دەرمانی ئازارشکێن و ماسولکە خاوکەرەوە بەکاربێنیت.

 4لەکاتی ئازاری زۆردا کە بەئازارشکێن کۆنتڕۆڵ نابێت، دەتوانیت دەرزی ئاژەنین و ئامێری شۆک وەیڤ یان تێنس بەکاربھێنرێت بۆ خاوکردنەوەی خاڵی ئازار لەلەشدا.



;