بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی یەکڕیزیی نیشیمانی، برایەتی و دیموکراسیی کە بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا پێکهینراوە، بە سەرۆکایەتیی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی سەردانی شاندی کۆمسیۆنەکە بۆ ئیمرالی دەخرێتە ڕوو کە ڕۆژی 24ی مانگی ڕابردوو ئەنجامیان دا و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە.
لای خۆشیەوە نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کە هاوکات سەرۆکایەتی کۆمسیۆنەکەش دەکات ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی ئیمرالی بە نهێنی نامێننەوە و ئەنجامەکانی ئاشکرا دەکرێن.
لەگەڵ جەختکردنەوە لە گرنگیی بەردەوامبوونی پرۆسەی چەکدانان، هۆشداریشی دا لەوەی قۆناغی داهاتوو مەترسیدارتر دەبێت.
ئەو شاندەی کە سەردانی ئیمرالی کرد پێکهاتبوو لە حسێن یایمان، یاریدەدەری سەرۆکی ئاک پارتی و فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە و گولستان کڵچ کۆچیغیت، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی.
دوای سەردانەکە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، “دوای بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی لە 27 ـی شوبات، لە چوارچێوەی ئەو پرسیارانەی ئاڕاستەی کران سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی رێکخستن و دانانی چەک، هەروەها جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی ئادار لە سووریا، لێدوانی ورد وەرگیرا”.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدرا: “لە رووی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی، پتەوکردنی برایەتی و پێشخستنی ئەرێنییانەی پرۆسەکە لە ڕوانگەی هەرێمییەوە، ئەنجامی ئەرێنی بەدەستهاتووە
