یەکێک لەو بریندارانەى کە بەهۆی تەقەکردنى هێزە ئەمنییەکانەوە لە خۆپیشاندانەکەی گوندی لاجان بریندار کرا ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
خۆپیشاندانێکی فراوانى دانیشتوانی گوندی لاجانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەبەردەم پاڵاوگەی سووتەمەنی لاناز بەڕێوەچوو، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە توندی وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە و هاوڵاتییەک کوژراو نزیکەى ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان ئەم بەیانییە یەکێک لە بریندارەکانى ئەو خۆپیشاندانە سەرەڕای ئەنجامدانى نەشتەرگەری و چارەسەر بۆی، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەو بریندارە ناوی ئارمان سەنار درییە و پیشەی پێشمەرگەیە و خەڵکی گوندی لاجانە، دوای چەند ڕۆژ ئەم بەیانییە کەسوکارەکەی گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان ڕاگەیاند.
ئەو پێشمەرگە بریندارە یەکێک بوو لەو کەسانەى کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى هەولێرەوە بەهۆی بەشداریکردنى لە خۆپیشاندان بڕیاری دەستگیرکردنى بۆ دەرچووبوو، بۆیە هێزە ئەمنییەکان چاوەڕێی چارەسەرەکردنییان دەکرد تا بیبەنە زیندان، ئێستا بریندارەکانی دیکە فەرمانى دەستگیرکردنیان هەیە و دوای چارەسەرکردنیان ڕاستەوخۆ دەبرێنە زیندان.
