بهپێی ئهنجامهكانی لێكۆڵینهوه له هێرشهكهی سهر كێڵگهی كۆرمۆر هێرشهكه به دو درۆن ئهنجامدراوهو ناسنامهی ئهنجامدهرانی ھێرشهكه دهستنیشانكراوه كه كهسانی لهیاسادهرچون و فهرمانی دهستگیركردنیان بۆ دهرچوه. لیژنهكه داواشی كردوه وهزارهتی بهرگریی عێراق به ههماههنگی لهگهڵ حكومهتی ههرێم سیستهمی بهرگریی ئاسمانی كێڵگهكه دابین بكات و پاراستنی دهستهبهربكات.
كهمێك لهمهوبهر سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، له راگهیهندراوێكدا ئهنجامی لێكۆڵینهوهی له هێرشهكهی ئهم دواییهی سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆر ئاشكراكرد.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، لیژنەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتی محهمهد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئەنجامەکانی خۆی لهبارهی هێرشهكه خسۆتهڕو و سودانیش ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکەی پەسەند کردن.
له ئهنجامی لێكۆڵینهوهكهدا هاتوه، هێرشەكه بە دو درۆن كراوه دانەیەکیان بەر کێڵگەکە کەوتوە، ئەوی دیکەش لە دەرەوەی کێڵگەکە کەوتوەتە خوارەوە و پاشماوەی هەردو درۆنهكه لەلایەن بەڵگەی تاوانەوە کۆکرایەوە بۆ شیکردنەوەی ئامێری میمۆری.
لهبارهی شوێنی ئهنجامدانی ھێرشهكهوه، له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، ئەو دو درۆنهی کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە لە دیوی باشووری کێڵگەکە بە تایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی قەزای دوز خورماتووەوە هەڵدراون. ئهوهش خراوهتهڕو، ئەمە یازدەهەمین هێرشە ئەنجام بدرێت بۆ سەر ئەو کێڵگەیەی کە ئاماژەمان پێدا.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە دەستنیشانکراون كه کەسانی لە یاسا دەرچوون و هەندێکیان فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوە و لە ئێستادا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەدواداچونیان بۆ دەکرێت.
ئاماژه بهوهشدراوه، دوای ناسینەوەی ناسنامەی تاوانباران، دەزگا ئەمنییەکان دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی بەڵگەی تەکنیکی بەمەبەستی ڕادەست کردنی تاوانباران بە دادگا.
ههروهها لهبهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا هاتوه، لیژنهكه چەند ڕێکارێکی بۆ پاراستنی کێڵگەکە پێشنیار کردون بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێیان بکات.
یهكێك له پێشنیارهكان بریتییه له بڵاوکردنەوەی هێزی ئەمنی لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین بۆ پڕکردنەوەی هەر بۆشایییەکی ئەمنی و پاراستنی هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییهكان و یەکەکان و دەستەبەرکردنی یهكگرتویی فهرماندهیی.
ههروهها یهكێكی دیكه له پێشنیارهكان ئهوهیه كه هەردو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و هێزەکانی حەشدی شەعبی رابسپێردرێن، بۆ گۆڕینی فەرماندەکانی ئەو ناوچانە بە فەرماندهی لێهاتو.
لیژنهكه پێشنیاری پەرەپێدان و بەهێزکردنی کەناڵەکانی پەیوەندیی هەواڵگری لە نێوان دەزگا هەواڵگرییە فیدراڵیەکان و هاوتاکانیان لە هەرێم كردوه.
ههروهها پێشنیاریشی كردوه، وەزارەتی بەرگری بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ کێڵگەکە دابین بکات و پاراستنی دەستەبەر بکات.
ههروهها پێشنیارێكی دیكهی لیژنهكه بریتییه له سەپاندنی ڕێکاری توند بۆ بەکارهێنان و گواستنەوەی هەمو جۆرە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و بهشێوهیهك كه تەنیا بە ڕەزامەندی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکان بێت.
ههروهك پێشنیاری ئهوهش كراوه كه ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاگاداربكرێتهوه بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک لەگەڵ دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان بۆ بەدواداچون بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە.
له كۆتایی راگهیهندراوهكهدا هاتوه، کارەکانی ئەم لیژنەیە بەردەوامە تا دەستنیشانکردنی هەمو ئەو کەسانەی دەستیان لەم ڕوداوەدا هەبوە، کە سەروەری عێراق و سەرچاوە ئابورییەکانی دەکاتە ئامانج، ئەمەش کردەوەیەکی تیرۆریستی ترسناکە و ئامانج لێی دروستکردنی بەربەست و دواخستنی هەوڵەکانی چەسپاندنی سەقامگیری ئەمنی و ئابورییە و ئەم کردەوە تیرۆریستییە بێ سزادانی بکەرانی تێپەڕنابێت و ڕێوشوێنی یاسایی یەکلاکەرەوەی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
دهقی راگهیهندراوهكه:
لەسەر بنەمای فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی و لە پاش هێرشە ترسنۆکانەکەی سەر کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی لە 26ی تشرینی دووەمی 2025، ئەو لیژنەیەی لێکۆڵینەوە کە بۆ دیاریکردنی چۆنێتی ئەم هێرشە تیرۆریستییە پێکهێنرا، ڕۆژی هەینی 28ی تشرینی دووەمی 2025، بە سەرۆکایەتی بەڕێز وەزیری ناوخۆ و ئەندامێتی بەڕێزان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بە پاڵپشتی لیژنەی تەکنیکی کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی دەستەی حەشدی شەعبی و دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی و فەرماندەیی فڕۆکەوانی سوپا و بەڕێوەبەرایەتی تۆپخانە و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری سەربازی و بەڕێوەبەرایەتی تەقەمەنی و بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان و بەڕێوبەرایەتی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
لیژنەەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەڕێز محەمەد شیاع سودانی ئەنجامەکانی خۆی خستەڕوو و بەڕێزیان ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکەی پەسەند کرد کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
یەکەم:-
1- هێرشە ترسنۆکانەکە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە و دانەیەکیان بەر کێڵگەکە کەوتووە، ئەوی دیکەش لە دەرەوەی کێڵگەکە کەوتووەتە خوارەوە و پاشماوەی هەردوو فڕۆکەکە لەلایەن بەڵگەی تاوانەوە کۆکرایەوە بۆ شیکردنەوەی ئامێری میمۆری.
2. ئەو دوو فڕۆکەیەی کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە لە دیوی باشووری کێڵگەکە بە تایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی قەزای دوز خورماتووەوە هەڵدراون.
3- ئەمە یازدەهەمین هێرشە ئەنجام بدرێت بۆ سەر ئەو کێڵگەیەی کە ئاماژەمان پێدا.
4- ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە دەستنیشانکراون، ئەوان کەسانی لە یاسا دەرچوون و هەندێکیان فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و لە ئێستادا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.
5. دوای ناسینەوەی ناسنامەی تاوانباران، دەزگا ئەمنییەکان دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی بەڵگەی تەکنیکی بەمەبەستی ڕادەست کردنی تاوانباران بە دادگا.
دووەم:-
لیژنەکە چەند ڕێکارێکی بۆ پاراستنی کێڵگەکە پێشنیار کرد، بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێی بکات، بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- بڵاوکردنەوەی هێزی ئەمنی لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین بۆ پڕکردنەوەی هەر بۆشایییەکی ئەمنی و پاراستنی هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنی و هەواڵگری و یەکەکان و دەستەبەرکردنی فەرماندەیی یەکگرتوو.
2. ڕاسپاردنی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و هێزەکانی حەشدی شەعبی، بۆ گۆڕینی فەرماندەکانی ئەو ناوچانە بە فەرماندی لێهاتوو.
3. پەرەپێدان و بەهێزکردنی کەناڵەکانی پەیوەندی هەواڵگری لە نێوان دەزگا هەواڵگرییە فیدراڵیەکان و هاوتاکانیان لە هەرێم.
4- وەزارەتی بەرگری بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ کێڵگەکە دابین بکات و پاراستنی دەستەبەر بکات.
5. سەپاندنی ڕێکاری توند بۆ بەکارهێنان و گواستنەوەی هەموو جۆرە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و تەنها بە ڕەزامەندی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکان بێت.
6- ئاگەدارکردنەوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک لەگەڵ دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان بۆ بەدواداچوون بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە.
کارەکانی ئەم لیژنەیە بەردەوامە تا دەستنیشان کردنی هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لەم ڕووداوەدا هەبووە، کە سەروەری عێراق و سەرچاوە ئابوورییەکانی دەکاتە ئامانج، ئەمەش کردەوەیەکی تیرۆریستی ترسناکە و ئامانج لێی دروستکردنی بەربەست و دواخستنی هەوڵەکانی چەسپاندنی سەقامگیری ئەمنی و ئابوورییە و ئەم کردەوە تیرۆریستییە بێ سزادانی بکەرانی تێپەڕنابێت و ڕێوشوێنی یاسایی یەکلاکەرەوەی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
سەباح نوعمان
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان
3ی کانوونی یەکەمی 2025
