ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی نوجبا هه‌ڕه‌شه له مارك ساڤایا، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بێده‌نگی نه‌كه‌ن، ئه‌وا "مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی" ده‌مكوتی ده‌كات.
ئه‌كره‌م كه‌عبی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردۆته‌وه، هێرشی توندی كردۆته سه‌ر مارك ساڤایا، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق.
ئه‌كره‌م كه‌عبی، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مریكاو ئیسرائیل به‌تایبه‌ت مارك ساڤایا ده‌ستوه‌ردانی ئاشكرا له كاروباری عێراق ده‌كه‌ن و سه‌روه‌ریی عێراق پێشێل ده‌كه‌ن.
مارك ساڤایا كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عێراقییه، له‌لایه‌ن ئه‌كره‌م كه‌عبییه‌وه به "خیانه‌ت كردن له وڵاته‌كه‌ی و خۆفڕێدانه باوه‌شی داگیركه‌ران"ی عێراق تۆمه‌تباركراوه.
كه‌عبی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، وێڕای لێدوان و ده‌ستوه‌ردانه ئاشكراكانی ساڤایا، سه‌رمان له هه‌ڵوێستی شه‌رمنانه‌و بێده‌نگییه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه ئاشكرایانه له كاروباری نێوخۆی عێراق سوڕماوه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "باش بزانن ئه‌گه‌ر (ساڤایا) بێده‌نگ نه‌كه‌ن، ئه‌وا مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ده‌مكوتی ده‌كات و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ باوه‌شی خاوه‌كانی."
