Apora Logo

شەپۆلێكی باران بارینی بەهێز هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێكی باران بارینی بەهێز هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی (جفس)ی ئەمریكی، شەپۆلێكی باران بارینی بەهێز هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، كە 200 ملم باران دەبارێت و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: ڕەشەبا و تەرزەی لەگەڵە و لافاو دروست دەبێت.

3/12/2025

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی (جفس)ی ئەمریكی، شەپۆلێكی باران بارینی بەهێز هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، كە 200 ملم باران دەبارێت و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: ڕەشەبا و تەرزەی لەگەڵە و لافاو دروست دەبێت.


شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، لەماوەی ئەو شەپۆلە بەهێزەی کۆتایی هەفتەی یەکەمی ئەم مانگە و بەتایبەت لە 7 ی مانگەوە تاوەکو نزیک ناوەڕاستی مانگ 200 ملم باران لەهەندێ شوێن دەبارێت.


ڕوونیشی كردۆتەوە، شەپۆلەکە بەپێی دواین گۆڕانکاری و تەواوی ئاماژەکان شەپۆلێکی سەرتاسەری و زۆر باشە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان و لافاوی بەرفراوانی پێوەیه و پەڵەی لەتەواوی ئەو ناوچانەش دەدات، کە تائێستا نەیداوە.


ئاماژەی بەوەشكرد، بەگشتی ئەم شەپۆلە حاڵەتێکی ناجێگیری کەشە و لە ئێستاوە ئەستەمە بتوانرێت بەپلەی یەک کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر کوێ دەبێت یان بڕەکەی بەوردی چەندە بۆ ناوچەکان دیاری بکرێت مەگەر تاوەکو یەک بۆ دوو كاتژمێر پێش هاتنی یان کاتی هاتنی.


دەشڵێت: بەگشتی حاڵەتی ناجێگیری کەش حاڵەتێکی ئاوا بەهێز تاوە بارانی بەخوڕِ و هەوره بروسکەی توند و زیاد بوونی خێرایی با و تەرزە و لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی لەگەڵە.



;