Apora Logo

پارەی مۆلیدە لە هاوڵاتیان وەرناگیرێت

پارەی مۆلیدە لە هاوڵاتیان وەرناگیرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان ڕایدەگەیەنێت، پارەی مۆلیدەی مانگی ڕابردوو لە هاووڵاتییان وەرناگیرێت و ستافی پڕۆژەی ڕووناکی پارەکە دەدەن.

3/12/2025

 

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان ڕایدەگەیەنێت، پارەی مۆلیدەی مانگی ڕابردوو لە هاووڵاتییان وەرناگیرێت و ستافی پڕۆژەی ڕووناکی پارەکە دەدەن.

دوای هێرشەکەی سەرکۆرمۆر و پچڕانی کارەبا بۆ چەند ڕۆژێک، چەند کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە درایە هاووڵاتییان و وا بڵاوکرایەوە، کە پارەکەی لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.


عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەو ڕۆژەی کێشەی کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی دروستبوو و مۆلیدە ئەهلییەکان کاریانپێکرایەوە بڕیاربوو پارەکە لە هاووڵاتییان وەربگیرێت، بەڵام ئێستا بڕیارەکە گۆڕاوە و پارە لە هاووڵاتیی وەرناگیرێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، پارەکە لە هاووڵاتییان وەرناگیرێت و مۆلیدە ئەهلییەکان لەگەڵ ستافی پرۆژەی رووناکی لەوبارەیەوە لە گفتوگۆدان، پێدەچێت ئەوان پارەکە بخەنە سەر هەژمارەکانیان.

 


;