ئەمڕۆ چوارشەممە(3ی کانونی یەکەمی 2025) مایکل ڕێگاس جێگری وەزیری دەڕەوەی ئەمریکا کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر کرایەوەو جەختی لەوەکردەوە کەئەمریکا بەڕژەوەندییەکی هاوبەشی لەگەڵ هەڕێمی کوردستان هەیە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ چوارشەممە (3ی کانونی یەکەمی 2025)، گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە جیهاندا، لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی مایکل ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و بەرپرسانی باڵای هەرێم کردەوە.
ئەو بینا گەورەیەلەسەڕ ڕێگای شەقڵاوە دروست کراوە، بەتێچووی نزیکەی 800 ملیۆن دۆلار، لەسەڕ ڕووبەڕی زیاتر لە80 دۆنم (نزیکەی 200 هەزار مەتر چوارگۆشە)".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمەڵگاکە ئۆفیسە سەرەکییەکان، شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەندان، دامەزراوە ئەمنییەکان لەخۆدەگرێت، توانای وەرگرتنی تا هەزار کەسی هەیە، ئەمەش بە فەرمی دەبێتە گەورەترین کۆمەڵگە لە جیهاندا".
مایکل ڕێگاس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق کە بریتی بوو لە کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر. پێشتر بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدابوو کە ڕێگاس گەشتێک ئەنجام دەدات کە تورکیا و عێراق و ئیسرائیل لە ٢٧ی ئەم مانگە تا ٥ی کانوونی دووەم لەخۆدەگرێت.
لە میانی دیداری ڕیگاس لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە بەغدا، حوسێن ئاماژەی بە "نزیکەی کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، و ئەوەی نوێنەرایەتی دەکات وەک هەنگاوێک کە هاوکاری دیپلۆماسی نێوان هەردوو وڵات بەهێز دەکات"، جەختی لەسەر "پێویستی کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە پارێزگای بەسرە" کرد.
