عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زای ئابوری عێراق تێڕوانینێکی گشتگیری لەبارەی پڕۆسەی چاکسازیی بانکی و پلانە پێکهاتەییەکانی داهاتوی پێشکەش کرد، جەختی لەوە کردەوە کە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی بانکی بەردی بناغەی کارەکانی بانکەکەیە لەم قۆناغەدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای Oliver Wyman دوای ئەوە هات کە ژمارەیەک بانکی عێراقی لە مامەڵەکردن بە دۆلار بێبەشکران و ئامانج لێی جێبەجێکردنی چاکسازیی ریشەیی و گشتگیرە، بۆ ئەوەی دڵنیایی هەبێت ئەو دامەزراوە بانکییانە پابەندی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان دەبن.
عەلی عەلاق باسی له‌وه‌كردوه، سەرجەم بانکە عێراقییەکان بەڵگەنامەی چاکسازییان واژۆ کردوە، ئەوەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە بانکە پابەندەکان توانای مامەڵەکردنیان بە دراوەکانی دیکە بە شێوەیەکی قۆناغبەندی پێدەدرێت، دەزگا نێودەوڵەتییەکان لە نزیکەوە چاودێری پێشکەوتنی پڕۆسەی چاکسازی بانکی دەکەن.
له‌باره‌ی گۆڕانکارییە تەکنەلۆجییەکان، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌ڵێت، "پڕۆژەی دیناری دیجیتاڵی" لە ئارادایە، بەڵام پێویستی بە کات و ژێرخانی گشتگیر هەیە بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی بە باشترین شێوە بخرێتە کار.
پارێزگاری بانکی ناوەندی، پابەندبونی بانکەکەی دوپاتکردەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری گشتیی نرخەکان لەڕێگەی هێشتنەوەی هەڵاوسان بە نزمیی لەڕێگەی نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی جێگیرەوە، کە بە سەرکەوتنێکی گەورەی سیاسەتی دراو وەسفی کرد.
جەختیشی لەوەکردەوە کە بێبەهاکردنی دینار کاردانەوەی نەرێنی لەسەر ئەو سەقامگیرییە دەبێت، زیان بە توێژە بەرفراوانەکانی دانیشتوان دەگەیەنێت کە داهاتیان سنوردارە و متمانە بە دراوی نیشتمانی لاواز دەبێت.
په‌یوه‌ست به گۆڕانكاری له نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار، عه‌لی عه‌لاق وتی، "دابەزاندنی بەهای دینار کاریگەی نەرێنیی دەبێت لەسەر سەقامگیریی بازاڕ، زیان بە چینێکی فراوانی هاوڵاتییانی خاوەن داهاتی سنوردار دەگەیه‌نێت و متمانە بە دراوی نیشتمانی لاواز دەکات".
ئه‌وه‌شی وت، نابێت نرخی دراو وەک ئامڕازێک بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی بودجە بەکاربهێنرێت، بەڵکو دەبێت لەڕێگەی "چاکسازیی هەیکەلی، زیادکردنی داهاتی نێوخۆ، کەمکردنەوەی خەرجییەکان و فرەچەشنکردنی ئابورییەوە" چارەسەری کورتهێنان بکرێت.
له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقدا به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له عێراق به‌رزكرایه‌وه و ئێستا 100 دۆلار به به‌رامبه‌ر به 131 هه‌زار دینار ده‌داته كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو، ئه‌وانیش به 132 هه‌زار دینار، له ئێستاشدا به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 141 هه‌زار و 500 دینار.
