Apora Logo

یەدەگی زێڕی عێراق 170 تۆنی تێپەڕاند

یەدەگی زێڕی عێراق 170 تۆنی تێپەڕاند

ئەنجومەنی جیهانی زێڕ ڕایگەیاند، عێراق لە ماوەی ساڵی 2025دا زیاتر لە هەشت تۆن زێڕی کڕیوە.

3/12/2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی جیهانی زێڕ لە دوایین ئاماری خۆیدا بڵاویکردۆتەوە، عێراق تا مانگی ئابی (2025)، 8.2 تۆن زێڕی کڕیوە، بەمەش یەدەگی زێڕی بۆ 170.9 تۆن بەرزبووەتەوە.


ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا یەک تۆن زێڕی کڕیوە، هەروەها لە مانگی حوزەیران 1.6 تۆن، لە مانگی تەمموزدا 3.1 تۆن و لە مانگی ئابدا 2.5 تۆن زێڕی کڕیوە.


ئەنجومەنەکە ئاشکراشیکردووە، عێراق لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە یەدەگی زێڕدا لە دوای سعودیە و لوبنان و جەزائیر.

;