ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانونی یەکەمی 2025، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی ئەو ڕاگەیەنراوەی دایەوە کە لە لایەن بارهگای بارزانییەوە بڵاوکرابووەوە، ئاماژە بەوەدەکات، هەم لە ناوەڕۆک و هەم لە زمانەکەیدا جێگای قبوڵكردن نییە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، "داوامان لە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان كردوە ڕوونکردنەوە بدات و بەپەلە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر، چونکە بانگەشەی بێ بنەمای تێدایە."
پێشتر دهوڵهت باخچهلی، سەرۆكی پارتی نەتهوهپەرستی توركیا (مهههپه) لهبارهی سهردانهكهی بارزانی بۆ جزیرێی باكوری كوردستان ڕایگەیاندبو، "ئەو سیمپۆزیۆمەی مەسعود بارزانی بەشداری تیادا كرد شەرمەزارییە، سەربازی بیانی ببینین لە نیشتمانەكەمان بە چەكەوە بێن و بچن".
گوتیشی، "هێنانی پاسهوانهكانی بارزانی مافە سەروەرییەکان و یاساکانی تورکیا پێشێلکران، ئەوە هێرشێکی بە ئەنقەستە بۆ سەر ناوبانگی کۆماری تورکیا، دەوڵەتەکەمان خاوەنی دەسەڵات و توانا و لێهاتویی پێویستە بۆ پاراستنی هەمو سەردانکەرێك، جگە لەوەش زۆر گرنگە کە تورکیا پێشوەخت ئاگادار بکرێتەوە لە جۆر و بڕی و ئەو چەکانەی پاسەوانانی ئەمنی بیانی کە سەردانی وڵاتەکەمان دەکەن هەڵیدەگرن یان بەکاری دەهێنن".
لەبەرامبەردا ڕۆژی سێشەممە وتەبێژی بارەگای بارزانی وهڵامی لێدوانەکەی دهوڵهتی باخچەلی لەسەر سەردانەکەی مهسعود بارزانی بۆ جزیرێ دایەوەو ڕایگهیاند، "بەداخەوە دەوڵەت باخچەلی لەسەر سەردانەکەی مهسعود بارزانی بۆ جزیرێ و بەشداری لە سیمپۆزیەمی مەلای جزیری دیسان بەپێی عەقڵیەتی شۆڤینی دواوە و لێدوانی داوە کە دورە لە هەمو عورفێک و خزمەتی هیچ لایەک ناکات".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "قسەکانی باخچەلی لەحاڵیکدایە کە هەمو ئەو وردەکارییە ئەمنی و ئەو ڕێوشوێنەی بۆ سەردانی بارزانی گیرابوەبەر بەپێی تەوافوقێکی پڕۆتۆکۆڵی بوە لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم و تورکیا، لەگەڵ ئەوەشدا هەموجار لەکاتی سەردانی بەرپرسە پلە بەرزەکانی تورکیاش بۆ هەرێم یەکە سەربازییە تایبەتەکانی تورکیا لەگەڵیاندا هاتون و هیچ گرفتێک ڕوینەداوە".
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "سەردانەکەی بارزانی پشتیوانیی بو بۆ پڕۆسەی ئاشتی کە باخچەلی ئیدعا دەکات پشتیوانی لێ دەکات، ئێمە وامان دەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی هیدایەت کردوە و وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت هێناوە، بەڵام دیارە کە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا".
رۆژی شەممە 29ی تشرینی دووەم، سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە شارۆچکەی جزیری سەر بە پارێزگای شرنەخ بەڕێوەچوو، لە سیمپۆزیۆمەکەدا، مەسعود بارزانی وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا سوپاسی ئەردۆگان و ئۆجەلانی کرد لە هەوڵەکانیان بۆ بەرەو پێشبردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.
