Apora Logo

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی عێراق كۆدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی عێراق كۆدەبێتەوە

لە كۆبونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و مرۆییەكانی عێراق و هاوكارییەكانی یۆنامی بۆ عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت

2/12/2025

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق –یۆنامی، ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی عێراق كۆدەبێتەوە و تێیدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و مرۆییەكانی عێراق و هاوكارییەكانی یۆنامی بۆ عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

محەمەد حەسان، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق–یۆنامی لەبارەی بەڕیوەچوونی كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی عێراق و ناوەرۆكەكەی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی عێراق كۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و مرۆییەكانی عێراق و هاوكارییەكانی یۆنامی بۆ عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، شەوی ٢٦ـی مانگی ڕابردوو هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە نزیك چەمچەماڵ و بەو هۆیەوە وەبەرهێنان و هەناردەی غازی سرووشتی بە تەواوی ڕاگیرا و كارەبای شارەكانی هەرێمی كوردستان بڕا.



;